لە سەلاحەدین دوو برا لەنێو بیرێکدا گیانیان لەدەستدا

16-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
دوو برا لەکاتی پاککردنەوەی بیرێکی ئاودا لە پارێزگای سەڵاحەدین گیانیان لەدەستدا و برایەکی دیکەشیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێ.
 
یاسین محەممەدعەلی داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ شەممە، 16-08-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ لە گوندی ناهیەی سەر بە ناحیەی ئاشوور لە قەزای شەرگات روویدا."
 
بە گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە، ئەو دوو برایە چوونەتە نێو بیرێکەوە بۆ پاککردنەوەی، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین و بوونی گازی ژەهراوییەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
یاسین محەممەدعەلی دادودی ئاماژەی بەوەشکرد: "برایەکی دیکەیان چووەتە نێو بیرەکەوە هاوکارییان بکات، بەڵام بە هەمان هۆکار باری تەندروستی تێکچووە و گەیێندراوتە نەخۆشخانە و خراوەتە ژێر چاودێریی چڕەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."