پارێزگای نەینەوا لە بێکاریدا یەکەمی سەر ئاستی عێراقە

16-10-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەى بەڕێوەبەرایەتى ئامارى نەینەوا، ئەو پارێزگایە لە بێکاریدا لە پلەى یەکەمدایە لەسەر ئاستى عێراق و لە هەژاریشدا لە ریزبەندى پێنجەمە.
 
نەوفەل سلێمان، بەڕێوەبەرى ئامارى نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "رێژەى بێکارى لە عێراق بەرزبووتەوە و ئێستا نەینەوا بەرزترین رێژەی هەیە لە عێراق و گەیشتووەتە 33٪ و زۆرترین رێژەى بێکارى لەنێو گەنجانیدایە کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵاندایە.
 
نەوفەل سلێمان زیادبوونی بێکارى لە پارێزگاى نەینەوا بۆ خاپوورکردنى شارەکە لەلایەن رێکخراوى داعش  و شەڕەکانى دەرکردنى ئەو رێکخراوە گەڕاندەوە و گوتیشى: "ئەو رووداوانە وایکرد کە کەرتى تایبەت لە شارەکە هەرەس بهێنێت".
 
لەساڵى 2014 رێکخراوى داعش زۆرینەى ناوچەکانى پارێزگاى نەینەواى کۆنتڕۆڵکرد و لەساڵى 2017 هێزە ئەمنیەکانى عێراق شارەکەیان لەدەستى ئەو گرووپە دەرهێنا.
 
بەڕێوەبەرى ئامارى نەینەوا ئاشکرایکرد، رێژەى هەژارى لە نەینەوا نزیکەى 38٪ـە، کە لە ریزبەندى پێنجەمى هەژارترین شارکانى عێراقە. 
 
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى پلاندانانى عێراق 25٪ى دانیشتووانى عێراق هەژارن، پارێزگاى موسەنا لە ریزبەندى یەکەمى هەژارترین شارى عێراقە، بەدوایدا دیوانیە دێت لە ریزبەندى دووەم، پاشان میسان و زیقار لە پلەکانى سێیەم و چوارەمدان.  نەینەوا دووەم گەورەترین پارێزگاى عێراقە لە رووى ژمارەى دانیشتووانەوە لەدواى بەغدا و نزیکەى چوار ملیۆن کەس لێی دەژین.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.