رووداو دیجیتاڵ
دەستەی حەشدی شەعبی هۆشداری دەدات لە بەڵێنی هەندێک لە بەربژێرەکانی هەڵبژاردن و رەتیشیدەکاتەوە هیچ دامەزراندنێک لە ریزەکانیاندا هەبێت.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ: هەندێک لە بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڵێنی دامەزراندن لە ریزەکانی حەشدی شەعبی بە خەڵک دەدەن، یان فۆڕمی دابەش دەکەن گوایە دەرگەی دامەزراندن لەناو پێکهاتەکانی دەستەکەدا کراوەتەوە.
دەستەی حەشدی شەعبی، قسەی ئەو بەربژێرانە بە "درۆ و ناڕاست" ناودەبات و خۆی لێ بێبەری دەکات، داوا لە خەڵک دەکات وریا بن، لەم شێوازە "گومڕاکەرانە" و بەدوای بەڵێنە ناڕاستەکاندا نەچن.
دەستەکە هەروەها جەختیش دەکاتەوە، بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت کە رێوشوێنی پێویست دژی سەرپێچیکاران بگرێتەبەر.
بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320ـیان گشتین و 9 کورسییان کۆتان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ