رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکى هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند، بایکۆتى هەڵبژاردن رێگە بۆ گەندەڵکاران و شکستخواردووان دەکاتەوە و هەوڵ هەبووە بۆ تێکدان و شێواندنى راى گشتى لەبارەى کارى حکومەتەوە، بەڵام ئەوان بەردەوام بوون.
ئەو گوتانەى محەممەد شیاع سوودانى لە ئاهەنگى لایەنگرانى هاوپەیمانێتیەکەى بوو کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ى تشرینى یەکەمى 2025، لە پارێزگاى بابل ئەنجامدرا.
سەرۆکى هاوپەیمانیى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند لە سایەى دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە ئەوەندەى نەمابوو عێراق رابکێشرێت بۆ ناو چاڵى ململانێ و جەنگ و لەهەمان کاتیشدا پارێزگارییان لە ھەڵوێستەکانیان کردووە.
محەممەد شیاع سوودانى گوتى:" بەداخەوە پێشتر گیرۆدەى نەبوونى تێڕوانینێکى روون بوین کە رێگە بۆ عێراق و عێراقییەکان بکاتەوە".
ئەو هاوپەیمانێتیە لە کەربەلا دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى دەستیپێکرد کە یەکەمجارە ئەو هاوپەیماکانێتییە بەشدارى هەڵبژاردن دەکات کە لە 14 پارێزگا لیستى هەیە.
سوودان گوتى: "وێستگە گرنگەکە ئەوەیە کە دەبێت گەل بەشداربێت لە دیاریکردنى ئایندە و بەشدارى دەنگدەران پرسێک نییە ئەواها تێپەڕێت، بەڵکو نەخشەى ئایندەى خۆتان و نەوەکانتان دەکێشن، ئەوەى بایکۆتى هەڵبژاردن دەکات رێگە بۆ گەندەڵکاران و شکستخواردووان دەکاتەوە".
هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە 11ى تشرینى دووەمى 2025 دەکرێت، زیاتر لە حەوت هەزار بەربژێر رکابەریى دەکەن بۆ بەدەستهێنانى 329 کورسی پەرلەمان.
سەرۆکى هاوپەیمانى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند: سەرەڕاى ئەو هەوڵانەى هەبوون بۆ تێکدان وشێواندنى راى گشتى لەبارەى کارى حکومەتەوە، ئەوان بەردەوام بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ