رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وردی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بەپێی پارێزگاکان بڵاوکردەوە. بەغدا و نەینەوا زۆرترین ژمارەی بەربژێریان تێدایە، ئەوەش رەنگدانەوەی قەبارەی دەنگدەران و چڕیی دانیشتووانە لەو دوو پارێزگایەدا. پارێزگای دهۆکیش کەمترین بەربژێری هەیە.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-10-2025، بڵاویکردەوە و وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ناردووە، کۆی گشتیی بەربژێرانی پەرلەمانی عێراق 7754 کەسن و دابەشبوونی بەربژێرەکان بەسەر پارێزگاکاندا بەم شێوەیەیە:
• بەغدا: 2295 بەربژێر (1588 نێر، 707 مێ) – زۆرترین بەربژێری هەیە
• نەینەوا: 1047 بەربژێر (759 نێر، 288 مێ) – دووەم زۆرترین بەربژێری هەیە
• زیقار: 570 بەربژێر (416 نێر، 154 مێ).
• بەسرە: 568 بەربژێر (403 نێر، 165 مێ).
• بابل: 474 بەربژێر (343 نێر، 131 مێ).
• دیالە: 357 بەربژێر (252 نێر، 105 مێ).
• نەجەف: 312 بەربژێر (227 نێر، 85 مێ).
• سەلاحەدین: 296 بەربژێر (216 نێر، 80 مێ).
• قادسیە: 283 بەربژێر (201 نێر، 82 مێ).
• ئەنبار: 254 بەربژێر (183 نێر، 71 مێ).
• کەرکووک: 249 بەربژێر (173 نێر، 76 مێ).
• واست: 246 بەربژێر (176 نێر، 70 مێ).
• کەربەلا: 233 بەربژێر (164 نێر، 69 مێ).
• مەیسان: 141 بەربژێر (104 نێر، 37 مێ).
• سلێمانی: 136 بەربژێر (99 نێر، 37 مێ).
• موسەننا: 126 بەربژێر (90 نێر، 36 مێ).
• هەولێر: 108 بەربژێر (71 نێر، 37 مێ).
• دهۆک: 59 بەربژێر (39 نێر، 20 مێ) – کەمترین بەربژێری هەیە
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت، پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320یان گشتی و 9یان کۆتان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ