ئۆفیسی کەرکووکى کۆمیسیۆن: بەردەوام دەبین لە دابەشکردنى کارتى دەنگدان

16-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی راگەیاندنى ئۆفیسی کەرکووکی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، بە بڕیارى کۆمیسیۆن دەستکراوە بە دابەشکردنى کارتى دەنگدان بە هەزاران دەنگدەر لە هاووڵاتییان و هێزى ئەمنى سەردانى ئۆفیسەکەیان دەکەن بۆ وەرگرتنەوى ئەو کارتانە.
 
16ى کانوونى یەکەمى 2023، عەبدولباست دەروێش، بەرپرسی راگەیاندنى ئۆفیسی کەرکووکی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "بە بڕیارى کۆمیسیۆن بەردەوام دەبین لە دابەشکردنى کارتى ئەلیکترۆنیی دەنگدان بۆ ئەو کەسانەى کە وەریان نەگرتووەتەوە و گوشارێکى زۆر لەسەریان دروست بووە بەهۆى قەرەباڵخى سەر ناوەندى سەرەکى بۆ وەرگرتنەوەى ئەو کارتانە."
 
عەبدولباست دەروێش گوتیشى: "بە هەزاران دەنگدەر کارتى دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە لە هاووڵاتى و کارمەندانى هێزە ئەمنیەکان و سەردانى ئۆفیسی کۆمیسیۆن دەکەن بۆ وەرگرتنەوەى، کارمەندانى دەزگا ئەمنیەکان دەیانەوێت ئەمڕۆ کارتەکانیان وەربگرنەوە و دەنگبدەن و هاووڵاتییانیش دەیانەوێت بۆ 18ى مانگ بتوانن دەنگ بدەن."
 
ئەمڕۆ شەممە دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق دەستی پێکرد کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەبوو بۆ دەنگدانى تایبەت و لە سنوورى کەرکووک 57 هەزار و 330 دەنگدەرى تایبەت هەن.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."