رووداو دیجیتاڵ
دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رەخنەی تووند لە عەلی نعێمیی شاعیر دەگرێ و دەڵێ، قسەکردن بەشێوەیەکی نەرێنی لەبارەی هاوەڵانی محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) "دەستدرێژییەکی رەتکراوەیە بۆ سەر بنەماکانی ئایین و بریندارکردنی هەستی موسڵمانانە."
ئەمڕۆ سێشەممە، 16-12-2025، دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "هاوەڵە بەڕێزەکان پێشەوای مەزن و هێمای نەگۆڕن لە مێژووی ئیسلامدا و هەر سووکایەتییەکیان پێ بکرێ، دەبێتە هۆی ئاژاوە و لەنێوبردنی بەهاکانی پێکەوەژیان."
دیوانی وەقفی سوننە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک بگرنەبەر "بە ئەنقەست سووکایەتی بە هێما ئایینییەکان دەکەن یان هانی رق و کینە دەدەن؛" هەروەها دەڵێ، هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر و سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن.
رۆژی 15-12-2025 لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی نێوەڕۆکی نزم لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، رێکاری یاساییان بەرامبەر عەلی نعێم گرتووەتەبەر کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا خراپ بەرامبەر ئەبوبەکر، عومەر و عوسمان، سێ خەلیفەی یەکەمی راشیدین قسە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ