رووداو دیجیتاڵ
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی زاخۆ دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین هاندەری جیهان" لەلایەن فیفاوە و دەڵێت، ئەو دەستکەوتە بەرجەستەکردنی واتاکانی مرۆڤایەتییە.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، "پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هاندەرە مەزنەکەی دەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە جیهانییە شایستەیە، بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا)ـوە."
لە بەشێکی پەیامەکەیدا، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەڵێت، "ئەم خەڵاتە وەک رێزلێنانێکە بۆ هەوڵە مرۆییە بەرزەکانی هاندەرانی یانەی زاخۆ لە هاوکاریکردنی منداڵانی نەخۆشدا."
رۆژی سێشەممە، یانەی وەرزشیی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانیان پێبەخشرا.
قاسم ئەعرەجی دەڵێت، "ئەمە دەستکەوتێکی شەرەفمەندانە و جێگەی شانازییە، هەروەها بەرجەستەکردنی باڵاترین واتاکانی وەرزش و مرۆڤایەتییە."
فیفا لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زە بێست(The Best) رایگەیاند، هاندەرانی یانەی زاخۆ براوەی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵی 2025ـن. ئەمەش وەک رێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانیان لە هاوکاریکردنی ئەو منداڵانەی بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن و دیمەنێکی ناوازەیان لە یاریگەکاندا دروستکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ