رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لینکی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی پزیشکیی ددان، دەرمانسازی، پەیمانگە پزیشکی و تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرچووانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 کاراکرد.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بە رەزامەندی و رێنمایی ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی، فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی سەرچاوەکان داوا لە دەرچووانی کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق (پزیشکیی ددان، دەرمانسازی، کۆلێژە تەکنیکییەکان) و پەیمانگە پزیشکی و تەندروستی و تەکنیکییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) دەکات کە خوازیارن فۆرمی ئەلیکترۆنیی دامەزراندن لەسەر میلاکی وەزارەتەکەمان پڕبکەنەوە، بەپێی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2000."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "دوای پەسندکردنی خشتەی بودجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە و بەپێی پێویستیی وەزارەتمان، بڕیار لەسەر دامەزراندنەکان دەدرێ. لینکەکە بۆ مانگێک لە رۆژی راگەیاندنەکەوە کارا دەبێ."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ