عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای لەسەر ئێران تۆمار کرد

17-01-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای دژی ئێران تۆمار کرد، ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆسەر هەولێر.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "رۆژی سێشەممە 16-01-2024 سکاڵامان پێشکێش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ئەوەش بەهۆی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر، کە بەهۆیەوە خەڵکی سڤیلی بێتاوان بوونە قوربانی و بریندار بوون؛ زیانیش بە موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت کەوت."
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، لە رێگەی نوێنەرایەتیی عێراقەوە لە نیویۆرک، دوو سکاڵای هاوشێوەیان بۆ هەریەکە لە سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەرز کردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران "سەرپێچییەکی روونی سەروەریی عێراق و ئاسایشی هەرێمی و گەلی عێراقە."
 
کاژێر 23:30ی رۆژی دووشەممە 15-01-2024 سوپای پاسداران بە 11 مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و لە ئەنجامدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
هێرشەکە کاردانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و ژمارەیەکی بەرچاو لە زلهێزانی جیهانی بەدوادا هات.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە ئێستا لە داڤۆسە لە سویسرا بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جەیک سوڵیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبووەوە و تەوەرێکی سەرەکیی هەردوو کۆبوونەوەش ئەو بۆردوومانە بوو.
 
محەممەد شیاع سوودانیش لەو بارەوە گوتی، هێرشەکەی سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان "کردارێکی دووژمنکارانەی روون بوو دژی عێراق کە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی کردە ئامانج و قوربانییەکانیش خێزانێکی کوردی عێراقین و منداڵیان تێدایە."
 
سوودانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی روویدا "بەدڵنیاییەوە پێشهاتێکی مەترسیدارە کە کاریگەری لەسەر پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان عێراق و ئێران دەبێت. من بەو جۆرە لەمە (ئەم هێرشە) دەڕوانم کە پاشەکشەیەکە لە پەیوەندییە مێژووییەکەی نێوانمان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."