رووداو دیجیتاڵ
رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای سەلاحەدین روویدا، لە ئەنجامدا 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 5ی دیکەش بریندار بوون.
کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە دەوروبەری کاژێر 12:00ی شەوی رابردوو لە رێگەی ناحیەی ئیسحاقییەی باشووری قەزای سامەڕا روویداوە.
راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین گوتی، ژمارەیەک هاووڵاتی لە موسڵەوە بەرەو بەغدا گەڕاونەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە، پەڕیوەتەوە سایدەکەی بەرامبەر و خۆی بە سێ ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە.
بە گوتەی راوێژکارەکەی پارێزگاری سەلاحەدین، هەر 5 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە لە یەک خێزان بوون و گیانیان لەدەستداوە کە پیاو، ژن و هەر سێ منداڵەکەیان بوون.
کاوە شێخانی گوتی، هەر لە رووداوەکەدا 5 کەسی دیکە بریندار بوون کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکانی دیکەدا بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ