هاوپەیمانیى نەسر پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات

17-08-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هاوپەیمانیى نەسر پیرۆزبایی لە تۆڕى میدیایی رووداو دەکات بە بۆنەى بەدەستهێنانى خەڵاتى نێودەوڵەتیى ستیڤی و دەڵێت، "وەرگرتنى ئەو خەڵاتە بۆ نرخاندنى هەوڵەکانتان، پیشەگەریتان و رۆڵى رۆژنامەڤانیتانەوەیە".
 
سەلام زوبەیدى، گوتەبێژى هاوپەیمانیی نەسر کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکات، لە پەیامێکدا بە ناوى ئەو هاوپەیمانێتیەوە پیرۆزبایی لە تۆڕى میدیایی رووداو دەکات بە بۆنەى وەرگرتنى خەڵاتی نێودەوڵەتیی ستیڤی و وەک نرخاندنێک بۆ کاری پیشەگەرییانە، رۆڵى رۆژنامەڤانى و پابەندبوونی تۆڕى میدیایی رووداو بە ستاندەردی رۆژنامەڤانى و راگەیاندنەوە دەگەڕێنێتەوە کە هەموو ئەو شتانە "رووداویان گەیاندووە ئەو تایبەتمەندییەی کە هەیەتی و ئەو داهێنانەی دەیکات".
 
سەلام زوبەیدى هیواى سەرکەوتن بۆ کارمەندانى تۆڕى میدیایی رووداو و بەردەوامیدان بە داهێنان لە کارەکانی دەخوازێت. 
 
رۆژی دووشەممە، 14-8-2023 خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بیزنس لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی ستیڤی راگەیێندران و تۆڕی میدیایی رووداو وەک "باشترین میدیای قەبارە مامناوەندی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان" خەڵاتی "کۆمپانیای ساڵ"ـی بەدەستهێنا.  رۆژی 13ـی ئۆکتۆبەریش لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا خەڵاتەکان دابەش دەکرێن. 
 
ئەم خەڵاتکردنەی رووداو کە لەسەر بنچینەی کاریگەری هەرسێ بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) و (بەرپرسیار) و (دکتۆر ئاراس)، هەروەها بەهۆی فراوانی رووماڵ و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانیەتی لە سۆشیاڵمیدیا بۆ زۆرترین بەکارهێنەر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە