وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە پلانی سەپاندنی سزای بەسەر عێراقدا هەبێ

17-08-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو راپۆرتە میدیاییانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن بەهۆی کۆنترۆڵنەکردنی "چەکی دەستی گرووپە چەکدارەکان"ـەوە واشنتن خۆی بۆ سەپاندنی سزای فراوان بەسەر حکومەتی عێراقدا ئامادە دەکات.

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامێکدا بۆ رووداو لەو بارەیەوە رایگەیاند: "ئێمە ناچینە ناو گریمانەکانەوە و پێشوەختە باسی رێکارەکانی سزا ناکەین."
 
گوتەکە لە وەڵامی پرسیارێکدا هات کە ئایا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا یان هەر بەرپرسێکی ئەمریکی باسی لەوە کردووە کە دەکرێ گرووپە چەکدارە کۆنترۆڵنەکراوەکان یان چەکی دەرەوەی دەستی دەوڵەت ببێتەهۆی کاردانەوەی وەهای ئەمریکا کە سزای بەدوادا بێ. 
 
بەڵام گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانیی حکومەتی وڵاتەکەیشی دەربڕیوە لە پێگەی بەشێک لەو گرووپانە و دەڵێ: "ئێمە بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری رێکاری گونجاو دژی ئەو دامەزراوە داراییانەی خاوەندارێتییان دەگەڕێتەوە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان یان خزمەتگوزارییان پێشکێش دەکەن، هەروەها دژی ئەوانەی ئەمریکییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج."
 
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە نیگەرانن لە رۆڵی ئەو گرووپە چەکدارانەی نزیک لە ئێران کە لە عێراقدا چالاکن و دەڵێت: "بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لە پێویستیی هەنگاوی دەستبەجێ و بەرجەستە دژی ئەو گرووپە چەکدارانە بۆ رێگریکردن لە هێرش و دڵنیاییدان لەوەی گەیاندنی چەک بە دەستیان بوەستێ". 
 
چەند دەزگایەکی میدیایی عێراق هەفتەی رابردوو لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویانکردەوە کە "چەکی دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت دەبێتەهۆی سزای بەرفراوان بۆ سەر عێراق".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە شارێکی عێراق. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

باران نوێژی ملیۆنیی سەدرییەکانی راگرت

بە فەرمانی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، ئەو نوێژە ملیۆنییەی داوای کردبوو لە پارێزگای بابل بکرێت، بەهۆی باران و سەرماوە دواخرا