حکومەتی عێراق 5 ملیۆن دینار دەداتە هەر خێزانێکی ئاوارە بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان

17-12-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی عێراق، 5 ملیۆن دینار دەداتە هەر خێزانێکی ئاوارە کە بگەڕێتەوە زێدی خۆی و بڕیارەکەش لە ساڵی نوێ جێبەجێ دەکرێت.
 
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی یەکشەممە، 17-12-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "حکومەتی عێراق لیژنەیەکی باڵای بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ زێدی خۆیان پێکهێناوە."
 
سۆران عومەر گوتی، "لیژنە حکومییەکە بڕیاریداوە هەر خێزانێکی ئاوارە بگەڕێتەوە، 5 ملیۆن دینار پێبدرێت وەک هاندانێک بۆ گەڕانەوەیان، بڕیارەکەش دوای سەری ساڵ جێبەجێ دەکرێت."
 
ئەندامەکەی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، هاوکاری رێکخراوەکان بۆ ئاوارەکان بڕاوە کە ئێستا تەنیا لە هەرێمی کوردستان 24 کەمپی ئاوارەکان ماون، زۆربەیان ئاوارەکانی قەزای شنگالن. 
 
نزیکەی 35 هەزار و 500 خێزانی ئاوارە لە هەرێمی کوردستان ماون کە دەکاتە زیاتر لە 664 هەزار کەس، 490 هەزاریان لە دەرەوەی کەمپەکانن و زیاتر لە 174 هەزار ئاوارەش لە 24 کەمپدا نیشتەجێن، ئەو ئاوارانە بەهۆی شەڕی داعشەوە زێدی خۆیان جێهێشتووە و تائێستاش لەبەر نالەباری ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.