دابەشکردنى کارتى دەنگدان تاوەکو راگرتنى دەنگدان بەردەوام دەبێت

17-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر لە عێراق کارتى دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە و بەرپرسێکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراقیش ئاشکرایکرد کە ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بڕیاریداوە دابەشکردنى کارتى دەنگدان تاوەکو داخستنى ناوەندەکانى دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان بەردەوام بێت.
 
17ى کانوونى یەکەمى 2023، نیبراس ئەبوو سۆدە، یاریدەدەرى گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بە بڕیارى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران دابەشکردنى کارتى بایۆمەترى دەنگدان لەلایەن نووسینگەکانى کۆمیسیۆنەوە لە پارێزگاکان بەردەوام دەبێت تاوەکو داخستنى ناوەندەکانى دەنگدانى گشتى لە کاژێر شەشى ئێوارەى 18ى کانوونى یەکەم.
 
18ى کانوونى یەکەم، دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەکرێت، کاژێر 7:00ی بەیانى ناوەندەکانى دەنگدان دەکرێنەوە و کاژێر 6:00ی ئێوارە دادەخرێن.
 
نیبراس ئەبوو سۆدە گوتیشى: "مەبەست لەو بڕیارە ئەوەیە کە زۆرترین دەنگدەر بتوانن کارتى بایۆمەترى دەنگدان وەربگرنەوە و بەشدارى لە دەنگداندا بکەن".
 
زیاتر لە 15 ملیۆن کەس لە عێراق مافى بەشداریکردنیان هەیە لە دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان کە تەنها دەتوانن لە رێگەى کارتى بایۆمەترییەوە دەنگدانەوە دەنگ بدەن.
 
بەگوێرەى ئامارێکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق، تاوەکو 15ى کانوونى یەکەم لە کۆى 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 کارتى دەنگدان، لە 15 پارێزگاکەى عێراق، 14 ملیۆن و 619 هەزار و 952 کات دابەشکراون و یەک ملیۆن و 538 هەزار و 836 کارت ماون کە دەنگدەران وەریان نەگرتووەتەوە. 
 
ئامارەکە ئاشکرایکردووە کە زۆرترین رێژەى دابەشکردنى کارتى دەنگدان لە پارێزگاى نەینەوا بووە بەشێوەیەک 95%ى کارتەکانى دەنگدان لەو پارێزگایە دابەشکراون، کەمترین رێژەى دابەشکردنى کارتى دەنگدانیش لە پارێزگاى نەجەف بووە بە رێژەى 84%.
 
نیبراس ئەبوسودە ئاشکرایکرد کە ئامارى دابەشکردنى کارتى دەنگدان هەفتانە لە لایەن کۆمیسیۆنەوە بڵاودەکرێتەوە و دوایین ئامارى دابەشکردنى کارتى دەنگدان دەکەوێتە دواى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان.
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."