چیرۆکێکی تراژیدی لە بەغدا؛ دایکێک دوو منداڵ لە قەفەسدا جێدەهێڵێت

19-01-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
پۆلیس دوو منداڵەکە لەنێو قەفەسدا دەردەهێنن
پۆلیس دوو منداڵەکە لەنێو قەفەسدا دەردەهێنن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

چیرۆکێکی دیکەی تراژیدی دانیشتووانی بەغدای شۆککردووە، دوو منداڵ لە شوێنێکی گشتیدا لەنێو قەفەسدا جێهێڵدراون. 
 
هاووڵاتییەک دەڵێت، "ئەم منداڵانە بەپێی قسەی دەستگێڕی سەرشەقامەکە بێت لە دوێنێوە لە نێو ئەم قەفسەن. شوێنەکە دەکەوێتە بەرامبەر کۆلیژی فەراهیدی، ئەمە کۆلیژی فەراهیدییە، ئەم منداڵانە لە دوێنێوە لەبەر ئەم سەرمایەن، دایکیان لێرە زیندانی کردوون و رۆیشتووە." 
 
دوای بڵابوونەوەی دیمەنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە. 
 
بەگوتەی کەسێکی دیکە، "دەڵێن دایکیان بەجێی هێشتوون، لێرە خواردن و خۆراکیان پێداون و لێرەش نووستوون، دایکەکە لە ژێر سەرپەرشتی باندێکی ماتۆڕسوار سواڵ دەکات، ئەم منداڵانەشی لێرە بەجێدەهێڵێت، ماتۆڕسوارەکان کە نەناسراون نانیان بۆ هێناون، بە بەڵگەی ئەوەی کە دایکە رۆیشتووە هیچی لێ نەبووە، بەڵام کاتێک ئێمە هاتووین سەموونی لێ بووە. منداڵەکان ناتوانن دانیشن، سڕکراون." 
 
عەقید عەزیز ناسر، ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "پۆلیسی فریاکەوتن و نێوجەوان وەرن ئەمانە ببەن، پەیوەندیم بە دادوەر کردووە و دەڵێت، دەستبەجێ بیانبەن بۆ ژوورێکی گەرم." 
 
لیوا عەدنان حمود، بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی خێزان و تووندوتیژیی خێزانی لە عێراق رایگەیاند، دوای شکاندنی قەفەسەکە هەردوو منداڵەکەیان بردووەتە شوێنێکی گونجاو، تائێستا خێزانەکەیان لەبارەی چارەنووسی ئەم منداڵانە پەیوەندییان بە دەزگا ئەمنییەکانەوە نەکردووە، گەڕان بە دوای دۆزینەوەی خێزانەکە دەستیپێکردووە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.