رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دوو بڕیاری نوێی لەبارەی دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەرکرد.
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێڕاق، ئەمڕۆ یەکشەممە، 18-1-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" پرۆگرامی راهێنانی تایبەتی نیشتمانی بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی ساڵانی 2022-2023 و 2023-2024ـی کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکی و تەندروستی و تەکنیکییەکان دەکرێتەوە."
ماوەی پرۆگرامەکە دوو ساڵە و ئامانج لێی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە لە کەرتی تایبەت.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوا لە دەرچووانی ساڵی 2023-2024ی کۆلێژەکانی پزیشکیی گشتی دەکات سەردانی فەرمانگەکانی تەندروستی بکەن بۆ رێکخستنی گرێبەستی کارکردنیان، ئەمەش بۆ پڕکردنەوەی کەموكوڕی لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ