نووسینگەی سیستانی: پێنجشەممە یەکەم رۆژی رەمەزانە

18-02-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق رایگەیاند، پێنجشەممە، 19ـی شوباتی 2026 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
 
ئەو نووسینگەیە لە راگەیێنراوێکدا، کە رۆژی چوارشەممە، 18ـی شوباتی 2026 بڵاویکردووەتەوە، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی بۆ شوێنکەوتووانی مەزهەبی شیعە دیاریکردووە.
 
ئەوە لە کاتێکدایە عەرەبستانی سعودیە و زۆرینەی ئەو وڵاتانەی کە پەیڕەوکاری مەزهەبی سوننەن، رۆژی چوارشەممەیان کردە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.
 
لە هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ سعودیە، رۆژی چوارشەممەی کردە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، لەکاتێکدا چەند وڵاتێکی دیکەی وەک سووریا، میسر، تورکیا، ئوردن و قەتەر پێنجشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی شەلامچە. وێنە: ئەرشیڤ

دوای هێرشەکەی ئەمڕۆ؛ هاتووچۆ لە دەروازەی شەلامچە ئاسایی بووەوە

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سنووریی شەلامچە ئاسایی بووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی هێرشێکەوە بۆ ماوەیەکی کاتی داخرابوو