عەممار حەکیم: داوا لە پارتی دەکەین بە بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردندا بچێتەوە

18-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
عەمار حەکیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمەی نیشتمانی، داوا لە سەرۆک مەسعود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بە بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردندا بچنەوە.
 
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە هەژماری خۆی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نووسیویەتی، "بەداخەوە پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە، کە بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، کە بڕیارە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت".
 
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەڵێت، "سەرکردایەتی ئەو پارتە نیشتمانییە دێرینە هان دەدەین، کە پێداچوونەوە بەم بڕیارەی بکات، چاومان لەوەیە کە برامان جەنابی بەڕێز مەسعود بارزانی چاکەکار، لەو هەڵوێستەی پاشگەزبێتەوە، بەردەوام بێت لە پەیڕەوی دیموکراسی، کە پێکەوە لەسەری رۆیشتووین لە دوای گۆڕانکاری، بۆ پێگەیاندنی ئەو دیموکراسییەش، بەرگەی سەختی و قوربانی و مەینەتیمان گرتووە". 
 
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 18-3-2024) راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، "لە سۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیاریێتیی مێژوویی، لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین کە بەشداریی هەڵبژاردنێکی بە نایاسایی و نادەستووری و لە سایەی سیستمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت، نەکەین".
 
راگەیێندراوەکە لە شەش خاڵ پێکهاتووە و و مەکتەبی سیاسیی پارتی تێیاندا روونیکردووەتەوە بۆچی ئەو بڕیارەیان داوە، کە لە بەشێکیدا دەڵێت، "بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی، درێژەی ئەو زنجیرە بڕیارە نادەستووریانەیە کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بەرامبەر هەرێمی کوردستان دراون و پێشێلكارییەکی زەق و مەترسیداری دەستوورە بۆ لەباربردنی سیستمی دیموكراسیی هەرێمی کوردستان".
 
پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە لیستی 183 بەشدار بوو، بە دەنگی زیاتر لە 688 هەزار دەنگدەر 45 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا و بە جیاوازییەکی زۆر یەکەم بوو، لەدوای ئەویشەوە یەکێتی بوو کە 21 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنابوو.
 
بڕیارە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 10ـی حوزەیرانى داهاتوو بکرێت، یەکەمجارە بەبێ کورسیی کۆتای پێکھاتەکان دەبێت، کە پێنج کورسی بۆ کریستیانەکان، پێج بۆ تورکمان و کورسیەکى دیکەیان بۆ ئەرمەن بوو، بەڵام لە 21ـی شوبات دادگەى باڵاى فدراڵى عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندەوەی کورسیی کۆتاکان.
 
پێشتر 15 پارتی کریستیان لە دوو راگەیێندراوی جیادا بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستانیان راگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا، کە ئەو هەڵوێستەیان وەک رەتکردنەوەى ئەو دیفاکتۆیەیە کە سەپێندراوە بەسەر کریستیانەکان لە رێگەى بڕیارى دادگەى فیدراڵى و هەموارنەکردنى یاسای هەڵبژاردن و تایبەتنەکردنى دەنگدان لەنێو پێکهاتەکەدا. 
 
هەروەها لە 12ـی ئاداردا 10 حیزب و لایەنی تورکمانیی هەرێمی کوردستان بە هەمان هۆکار بایکۆتی هەڵبژاردنەکەیان کرد و رایانگەیاند، "تاوەکو ئەو کاتەی ستەمی کۆتای پێکهاتەکان هەڵدەگیرێت، بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."