هاتووچۆی عێراق: سێ رۆژە پابەندبوونێکی بەرزی هاتووچۆ هەیە

19-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی هاتووچۆی عێراق رایدەگەیێنێت، لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا تێبینیی پابەندبوونی بەرزی هاتووچۆ و جووڵەی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیانیان کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی کامێرای تۆمارکردنی خێرا لێخوڕین لە چەند شەقامێکی عێراق دانران.
 
ئێوارەی 18ى ئادارى 2024 عەمید زیاد قەیسی، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى هاتووچۆى عێراق لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا سوپاس و پێزانین و ستایشی هاووڵاتیان و شۆفێرانی کرد، لەسەر پابەندبوونی بەرزیان بە یاسای هاتووچۆ و دەڵێت، "لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا تێبینی پابەندبوونی بەرزی هاتووچۆ و جووڵەی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیان-مان کردووە."
 
لە رۆژی هەینی رابردوو لە شاری بەغدا، سیستمی کامێرای زیرەکی تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
عەمید زیاد قەیسی دەڵێت، هانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆیان داوە کە بەردەوام بێت لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر، بەتایبەتی لە بواری تەکنەلۆژیا، ئەوەش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، پشتیوان بە خودا بە هەوڵی هەموومان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی رێزداری عێراقی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە