رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی بۆردومانکردنی دامەزراوەی وزەی کێڵگەی پارسی باشووری لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار ناوی دەبات.
ئەو وەزارەتە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو هێرشە هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنەما و چوارچێوە بنەڕەتییەکانی یاسای نێودەوڵەتییە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوەکەدا هاتووە، هێرشکردنە سەر ژێرخانی گرنگ بەتایبەت دامەزراوەکانی وزە، پەرەسەندنێکی بێ پاساوە کە ئەگەر هەیە گرژییە هەرێمییەکان زیاتر بکات و بەرژەوەندیی ئابووری و سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان بخاتە مەترسییەوە و کاریگەریی نەرێنیی ببێت لەسەر بازاڕی جیهانیی وزە.
چوارشەممە 18ی ئادار، ئیسرائیل بۆردوومانی کێڵگەی گازی پارسی باشووری کرد لە پارێزگای بوشەهر، کە گەورەترین کێڵگەی گازی ئێرانە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر هەڵوێستی جێگیری حکوومەت کردەوە لە خۆلادانە لە رۆچوون بەرەو گرژیی زیاتر کە پاشهاتی مەترسیداری دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ