حەشدی شەعبی کوژرانی سێ چەکداری راگەیاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشکراوەتەسەر دوو بارەگای هێزەکانیان لە سنووری پارێزگای ئەنبار و بەهۆیەوە سێ چەکداریان کوژراون و چەند چەکدارێکی دیکەش بریندار بوون. بەرپرسێکی کارگێڕیی لە ئەنبار دەڵێت بارەگای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای قائیم-ی رۆژئاوای ئەنبار بۆردوومانکراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی دەستەی حەشدی شەعبی، کاژێر 4:10ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 18ی ئاداری 2026 ، بارەگای قاسم موسڵح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە قەزای قایم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لەگەڵ بارەگای فەوجی دووەمی لیوای 45ی حەشدی شەعبی بۆردوومانکراون. 
 
حەشدی شەعبی ئاماری سەرەتایی قوربانییەکانی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانە سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. 
 
تورکی مەحلاوی قایمقامی قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای قائیم-ی رۆژئاوای ئەنبار بۆردوومانکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە