رووداو دیجیتاڵ
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و چەند ناوچەیەکی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوا دەکات خۆپێشاندانی جەماوەری ئاشتیخوازانە دوای نوێژی هەینی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بکرێت.
ئەمشەو، 18ـی حوزەیرانی 2025، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ سەرکۆنەکردن و وەستان لە دژی "تیرۆری زایۆنی و ئەمریکی و فراوانکردنی بازنەی داگیرکارییەکانیان و دوژمنایەتیکردنی گەلان و ئاینەکان لە رێگەی کۆمەڵکوژکردن و دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەر لە فەلەستینەوە بگرە بەرەو لوبنان، سووریا یەمەن و دواجاریش بۆ ئێرانی دراوسێمان."
سەدر دەڵێ، "بۆیە لەژێر ناونیشانی نەخێر نەخێر بۆ ئیسرائیل و نەخێر نەخێر بۆ ئەمریکا کە داینامۆی سەرەکی و یەکەمی هەموو جەنگەکانی جیهانە."
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە باس لەوە دەکات: "لەم چوارچێوەیەدا داوا دەکەم سبەی دوای نوێژی هەینی، خۆپێشاندانێکی جەماوەری رێکخراو و ئاشتیخوازانە لە سەرجەم پارێزگاکان بکرێت. هەروەها داوا لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکان دەکەم رێگە نەدەن گەندەڵکاران بەشداری لە خۆپیشاندانەکان بکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ