رووداو دیجیتاڵ
شەوی دووشەممە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستان تاوتوێکران.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی دووشەممە، 17ی تەممووزی 2023 هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە کۆشکی حکومی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و سەرکردە و سەرۆک فراکسیۆنەکانی نێو هاوپەیمانییەکە، کرد.
بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هاوپەیمانییەکە گفتوگۆی لەبارەی دۆخی ئێستا کرد، لەگەڵ کۆمەڵێک دۆسیە و بابەت کە ئاڵنگاریین و کاری لە پێشینەی بەرپرسیارێتیی حکومەت و ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەتی ئێستان.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا نەخشەی دەرچوواندنی ئەو یاسایانە باسکران، کە بەلای خەڵکەوە گرنگ لە وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەماندا لەوانەش یاسای تاوانی زانیاری. هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە پێویستی زانی نەکەونە دوای دەنگی ئاشکرا و پەناهی کە "بانگەواز بۆ فیتنە و ئاشووب" دەکەن، هەندێک لایەنی گوماناویی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بە مەبەست باسی دەکەن.
هەروەک لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەنگاو و هەوڵەکانی حکومەت کرا لە بواری زەمینەسازیی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کە بڕیارە 18ی کانوونی یەکەم بەڕێوەبچێت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەوەی دەزگاکانی جێبەجێکردن کردوویانە لە ئاسانکاریی و پشتیوانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە پێناوی سەرکەوتنی ئەو ئەرکە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێكى فهرميدا كه رۆژی دووشهممه، 2023/7/10، به واژۆى سهرۆكى ديوانى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان ئاراستهى كۆمیسيۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنى عێراقی کردووە، داواى كردووه كۆمیسيۆن ئامادهيى نيشان بدات بۆ سهرپهرشتيكردنى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان.
له نووسراوهكهی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا ئاماژه بهوه كراوه كه بهپێى فهرمانى ههرێميى ژماره (90) له 2023/3/26، بڕيار دراوه ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان رۆژى 2023/11/18 بهڕێوهبچێت، بۆیە داوای كردووه كۆميسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنى عێراق ئامادهيى نيشان بدات بۆ سهرپهرشتيكردنى ههڵبژاردن لهو رێکەوتەدا يان لهگهڵ ههڵبژاردنى ئهنجوومهنى پارێزگاکانی عێراق له 2023/12/18.
رۆژی 26-03-2023، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، فەرمانی هەرێمیی ژمارە 90ـی ساڵی 2023ـی خوێندەوە کە دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بوو.
دوای دوو مانگ لە دەستنیشانکردنی ئەو وادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی 30-05-2023، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی چەند سکاڵایەکی کرد کە یەکێک لەوان درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بوو؛ دادگەکە بڕیاری دا کە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە.
ئەو بڕیارەی دادگە دوای ئەوە هات کە رۆژی 9ـى تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانى تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، لە کاتێکدا خولی پێنجەم رۆژی 06-11-2022 کۆتایی هات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ