سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: نیازی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنمان نییە

18-08-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رەتیدەکاتەوە نیازی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی هەبێت. ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، "ناکرێت لە هەر خولێکدا، یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە." 
 
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیێندراوێکدا رەتیدەکاتەوە یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە و دەڵێت، "هەندێک کەس لە سۆشیاڵ میدیا و لەسەر زاری ژمارەیەک کەسایەتی، هەواڵی لەو جۆرەیان بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە سەرۆکایەتیی کۆمار بە هاوئاهەنگی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی نیازی ئامادەکردنی رەشنووسێکی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی هەبێت."  
 
سەرۆکایەتیی کۆمار دەڵێت، "لە کاتێکدا ئەو جۆرە هەواڵە هەڵبەستراوانە رەتدەکەینەوە و دەڵێین، ئەو هەواڵانە راست نین و ئامانج لێیان شێواندنی گۆڕەپانی سیاسییە. لە هەمان کاتیشدا ئەو کەسانە دەدەینە دادگە کە ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە و ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵگە دەشێوێنن." 
 
سەرۆکایەتیی کۆمار دەڵێت، کار بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچوونی هاوبەشانی سیاسی دەکەن و دەیانەوێت ئەوەی حکومەت بەڵێنی داوە لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری، بەدی بێت.
 
عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەوەی رەتی دەکاتەوە هیچ هەموارێکی یاسای هەڵبژاردنیان بەدەست گەیشتبێت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "زۆر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و دەستکاریکردنی نیشانەیە لەسەر ناسەقامگیریی سیستم. باش نییە هەموو خولێک یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە. دەبێت لە چەند خولێکدا جارێک ئەو یاسایە هەموار بکرێتەوە."
 
دوایین یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق لە ساڵی 2018 بوو. ماوەیەکە دەنگۆی هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2025 هەیە، بەڵام هیچ ئامادەکارییەکی لە پەرلەمانەوە بۆ نەکراوە. 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

کوردانی فەیلی لە بەغدا؛ ململانێی مانەوە و مەترسیی لەناوچوونی زمان

لە گەڕەکی کیفاح لە شاری بەغدا، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردانی فەیلین، پرسیارێکی جەوهەری لەبارەی ناسنامە و زمان دەکرێت؛ تا چەند توانیویانە زمانی دایکی خۆیان بپارێزن؟ سیاسەتەکانی بەعەرەبکردن، ڕاگواستن و گوشارە جۆراوجۆرەکانی سەر کوردانی فەیلی، کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر کاڵبوونەوەی زمانەکەیان هەبووە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆریان دەستیان بە زمانەکەیانەوە گرتووە و دەڵێن: "لەناوچوونی زمان تەنیا مردنی پیتەکان نییە، بەڵکو لەناوچوونی مێژوویەکە."