زیاتر لە 8,000 تووشبووی شێرپەنجە لە زیقار تۆمارکراون

18-08-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای زیقار زیاتر لە هەشت هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکروان. سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت، تەنیا سەنتەرێکی بچووکی چارەسەر شێرپەنجە لە پارێزگاکەدا هەیە.
 
رۆژی یەکشەممە 18-08-2024، ئەحمەد خەفاجی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە سەنتەری شێرپەنجەی زیقار سەرووی هەشت هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون. دەشڵێت، سەنتەرەکە لە 2010 دەستیکردووە بە تۆمارکردنی تووشبووان".
 
ئەحمەد خەفاجی دەڵێت، هەندێک لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە و هەندێکی دیکەش لە سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە چارەسەر دەکرێن، بەڵام سەنتەرەکەیان بچووکە و بەشی ئەو هەموو نەخۆشە ناکات.
 
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار جەختی لەوەکردەوە، پارێزگای زیقار پێویستی بە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە شێرپەنجەیە، خوازیارن ساڵی داهاتوو ئەو نەخۆشخانەیە بکرێتەوە.
 
رۆژی 19-03-2024، تەحسین روبێعی، سەرۆکی ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی رایگەیاند، ساڵی 2022 لە عێراق 39 هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون.
 
بەگوتەی سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، شێرپەنجە یەکێکە لە 10 هۆکارەکەی مردن لە عێراق. ساڵانە رێژەی تووشبوون لە عێراق کەمترە لە 80 توشبوو بۆ هەر 100 هەزار عێراقییەک، ئەوەش لە چوارچێوەی تێکڕای تووشبونی جیهانی دایە. 
 
زیقار، دەکەوێتە باشووری عێراق، بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی هەژاری لەو پارێزگایە زیاتر 30٪یە. نوێنەرانی پارێزگاکەش لە پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکەن رێژەی هەژاری زیاتر 40٪ دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."