رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، کۆتایی ئەم ساڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ناسریە دەکرێتەوە.
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رێژەی تەواوبوونی کارەکانی فڕۆکەخانەکە گەیشتووەتە 95%."
سافی گوتیشی، کردنەوەی فڕۆکەخانەکە لە کۆتایی ئەم ساڵدا دەبێت: "ژێرخانی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی بەهێز دەکات و خزمەت بە دانیشتووانی پارێزگاکە و پارێزگا دراوسێکانی دەکات."
ساڵی 2021، بەگوێرەی گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی، دەست بە دروستکردنی فڕۆکەخانەکە کرا. رووبەری پڕۆژەکە 16 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و تێچووەکەی زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە.
فڕۆکەخانەکە سێ هۆڵی گەشتیاران و شوێنێکی تایبەت بە کارگۆ لەخۆدەگرێت. بە تەواوبوونی، دەبێتە هەشتەمین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دوای فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، بەسرە، هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و موسڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ