سێ رۆژ بەردەستە بۆ تانەدان لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن

18-11-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سێ رۆژ دیاریکراوە بۆ ئەوەی حیزب و بەربژێرەکان بتوانن تانە لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بدەن و دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن تانەکان یەکلایی دەکاتەوە.
 
سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ئەمڕۆوە تاوەکو سێ رۆژی دیکە کە پێنجشەممە دوا رۆژ دەبێت، پارت و هاوپەیمانێتى و بەربژێرەکان دەتوانن تانەکانیان لەبارەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەستی کۆمیسیۆن بکەن."
 
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 17ی تشرینی دووەمی 2025 راگەیێنرا، تانەدان لە ئەنجامەکان قۆناخی بەر لە پەسندکردنی کۆتایییە لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵییەوە.
 
عیماد جەمیل رایگەیاند: "بەگوێرەی یاسا، دوای رادەستکردنی کۆتایی تانە، هەفتەیەک لە بەردەم کۆمیسیۆنە بۆ ئامادەکردنی راسپاردە لەبارەیەوە تاوەکو دواتر بێنێردرێت بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بۆ یەکلاییکردنەوە و ئەو دەستەیەش ماوەی 10 رۆژی لە بەردەم دەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان بەر لەوەی ئەنجامی کۆتایی رەوانەی دادگەی باڵای فیدراڵی بکرێت بۆ پەسەندکردن."
 
بەوپێیە بەلایەنی زۆر هەفتەی یەکەمی مانگی کانوونی یەکەمی 2025 تانەکانی تایبەت بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن یەکلا دەکرێنەوە.
 
یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان لەدوای پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی دەبێت لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."