سەرۆکى لیژنەى باڵاى ئەمنیی هەڵبژاردن: هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی لە دەنگدان تۆمار نەکراوە

18-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکى لیژنەى باڵاى ئەمنیی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق راگەیاند، پلانى ئەمنیی هەڵبژاردن سەرکەوتوو بووە و هیچ پێشێلکارییەک تۆمار نەکراوە و دەشڵێت: "کارى لە پێشینەمان گواستنەوەى میمیۆریی زانیاریى دەنگدانە."
 
لیوا روکن قەیس محەممەداوى، سەرۆکى لیژنەى باڵاى ئەمنیى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق رایگەیاند، "پلانى ئەمنى دەنگدانى گشتیى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان سەرکەوتووە بووە و هیچ پێشێلکارییەک تۆمارنەکراوە." 
 
لیوا روکن قەیس محەممەداوى، کە هاوکات جێگرى سەرۆکى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراقە، راگەیاند، هەندێک لە سندووقەکانى دەنگدان بە رێگەى ئاسمانى و بەشێکى دیکەى بە رێگەى وشکانى دەگوازرێنەوە و گویشتى :"کارى لە پێشینەمان گواستنەوەى میمیۆریی زانیاریی دەنگدانە".
 
کاژێر 6:00ـی ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، 18ى کانوونى یەکەم ناوەندەکانى دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق داخران لەدواى 11 کاژێر لەدەنگدان، کە تێیدا زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەبوو بۆ هەڵبژاردنی 285 ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە نێو نزیکەى شەش هەزار بەربژێر.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."