رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری مانگانەی هاوژینی و جیابوونەوەی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکە، لە کانوونی یەکەمی رابردوودا زیاتر لە 27 هەزار گرێبەستی هاوژینی واژۆ کراون، لە بەرامبەردا نزیکەی پێنج هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.
رۆژی دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری مامەڵەکانی هاوژینی و جیابوونەوەی بۆ کانوونی یەکەمی 2025 لە پارێزگاکانی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکەی ئەنجوومەنی دادوەری، کۆی گشتیی گرێبەستەکانی هاوژینی لەو مانگەدا گەیشتوونەتە 27 هەزار و دوو گرێبەست، چوار هەزار و 888 جیابوونەوەش تۆمارکراون.
بەغدا؛ زۆرترین هاوژینی و جیابوونەوە
بەگوێرەی داتاکان، بەغدا زۆرترین ژمارەی هاوژینی و جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە. دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ رەسافە بە تۆمارکردنی چوار هەزار و 112 گرێبەستی هاوژینی و 798 جیابوونەوە لە پلەی یەکەم دێت، پاشان دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ کەرخ دێت بە سێ هەزار و 237 گرێبەستی هاوژینی و 692 جیابوونەوە.
لە دوای بەغدا، پارێزگای نەینەوا دێت کە سێ هەزار و 64 گرێبەستی هاوژینی و 530 جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.
کەمترین جیابوونەوە
بەپێی ئاماری بڵاوکراوەکە، کەمترین جیابوونەوە لە پارێزگای میسان بووە بە (71) دانە، دوای ئەویش پارێزگای موسەننا دێت بە (92) جیابوونەوە.
ئاماری پارێزگاکانی دیکە بەم شێوەیە:
- نەینەوا: 3.064 گرێبەستی هاوژینی، 530 جیابوونەوە
- بەسرە: 2.481 گرێبەستی هاوژینی، 253 جیابوونەوە
- بابل: 1.567 گرێبەستی هاوژینی، 241 جیابوونەوە
- زیقار: 1.535 گرێبەستی هاوژینی، 295 جیابوونەوە
- ئەنبار: 1.494 گرێبەستی هاوژینی، 300 جیابوونەوە
- نەجەف: 1.363 گرێبەستی هاوژینی، 208 جیابوونەوە
- کەربەلا: 1.175 گرێبەستی هاوژینی، 245 جیابوونەوە
- دیالە: 1.146 گرێبەستی هاوژینی، 343 جیابوونەوە
- سەڵاحەدین: 1.059 گرێبەستی هاوژینی، 250 جیابوونەوە
- میسان: 1.044 گرێبەستی هاوژینی، 71 جیابوونەوە
- واست: 975 گرێبەستی هاوژینی، 115 جیابوونەوە
- کەرکووک: 916 گرێبەستی هاوژینی، 252 جیابوونەوە
- موسەنا: 919 گرێبەستی هاوژینی، 92 جیابوونەوە
- قادسیە: 915 گرێبەستی هاوژینی، 203 جیابوونەوە
- کۆی گشتی: 27.002 گرێبەستی هاوژینی، 4.888 جیابوونەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ