یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4980 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

19-02-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە بە جێگیریی ماوەتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ زیاتر لە 2٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
ئەمڕۆ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ نزیکەی 2٪ دابەزی، بەڵام دوای چەند کاژێڕێک خەریکە ئاراستەکەی خۆی بەرەو بەرزبوونەوە دەگۆڕێت.
 
یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4980 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
کریستۆفەر وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (OCBC) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هۆکاری ئەوەی نرخی زێڕ لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەدەکرێت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ئاسیا پشووە و نەختینەی کەم لە بازاڕدا هەیە، ئەگەرنا گۆڕانکاری بنەمایی لە بازاڕدا رووینەداوە."
 
بازرگانانی زێڕ هەروەها چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە هەڵاوسان لە ئەمریکا دەکەن کە رۆژی هەینی بڵاودەبێتەوە و ئەمڕۆش کۆمەڵێک ئاماری ئابووریی ئەمریکا وەک کەرتی وردەفرۆشی بڵاودەبنەوە کە دەتوانن کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دروستبکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی جیهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی جەنگ و هەڵاتنی خەڵک لە ئێرانەوە ئامادەین

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێ، حکومەت پلانێکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر پێشهاتێکی جەنگ و ئەگەری هەڵاتنی خەڵک ئامادە کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئامادەکارییان کردووە ئەگەر بەهۆی جەنگەکەوە خەڵک لە ئێرانەوە بەرەو عێراق بڕۆن.