رووداو دیجیتاڵ
لەسەر رێگەی نێودەوڵەتیی باشووری پارێزگای بابل رووداوێکی هاتووچۆ روویدا، بەو هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 45 کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، رووداوەکە لەنێوان دوو پاس روویداوە لە نزیک ناوچەی شوملی. چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 45 کەسی دیکە برینداربوون. تەرمەکان رەوانەی دادپزیشکی کراون و بریندارەکانیش بۆ چارەسەکردن رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
رووداوەکە لەسەر رێگەی نێوان ناحیەی شوملی (باشووری رۆژهەڵاتی حللە لە ناوەندی پارێزگای بابل) و ناحیەی نعمانییەی سەر بە پارێزگای واست بووە. بەپێی راپۆرتی بەرایی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای بابل، هۆکاری رووداوەکە "تیژڕۆیی و بێ ئاگایی بووە."
یەکێک لە پاسەکان سەرنشینی ئێرانی هەڵگرتووە بۆ زیارەت سەردانی عێراقیان کردووە، سەرنشینانی پاسەکەی دیکەش عێراقی بوون و ئەوانیش دەچوونە زیارەتی مەزارگەکان.
لە پاسی ئێرانییەکان منداڵێک گیانی لەدەستداوە و لە پاسەکەی دیکەش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و پیاو و منداڵێکن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ