پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات

19-08-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆتایی ئەم مانگە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، حەواڵەی دەرەکی و سزادانی بانکە عێراقییەکان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئامانج لە سەردانەکە پاراستنی سیستمی بانکی عێراق و پشتیوانی سەقامگیرییەکەیەتی.
 
رۆژی دووشەممە 19-08-2024، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆتایی ئەم مانگە سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی فیدراڵی و بانکی فیدراڵیی ئەمریکا کۆدەبێتەوە. حەواڵەی دەرەکی و سزادانی هەندێک لە بانکەکانی عێراق و چەند بابەتی دیکە، دیارترین ئەو پرسانە دەبن، کە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. 
 
لەو بارەوە، مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری کاروباری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بە میدیای فەرمی عێراقی گوت، پارەی فرۆشی نەوتی عێراق بە دۆلار لە بانکی یەدەگی ئەمریکی لە هەژمارێک بە ناوی بانکی ناوەندیی عێراق دادەنرێت، هەژمارەکە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە نوێنەرایەتی حکومەتی عێراق بەڕێوەدەبرێت. 
 
راوێژکاری کاروباری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێیوایە، مەبەستی سەردانی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمریکا، پاراستنی سیستمی بانکی عێراق و پشتیوانی سەقامگیرییەکەیەتی.
 
مەزهەر محەممەد ساڵح، گوتیشی، بانکی ناوەندیی عێراق، بەرپرسە لە پاراستنی سیستمی دارایی عێراق، پێویستە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی گفتوگۆ بکات لەبارەی دۆسیەی بانکە سزادارەکان بۆ سووککردنی سزاکانی سەریان کە لە مامەڵەکردن بە دۆلار بێ بەشکراون، رەنگە بڕیاری هەڵە و نادروست هەبێ لە سزادانی ئەو بانکانە لەلایەن ئەمریکاوە.
 
نزیکەی 30 بانکی عێراقی لەلایەن گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراقەوە سزادراون و لە پێدانی دۆلار بێبەش کراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق و فەرماندەى هێزى پاسەوانى سنوور

فەرماندەى پاسەوانى سنوورى عێراق: بستێکی سنوورەکەمان لەگەڵ سووریا نەماوە، کە بە کامێرا چاودێریی نەکرێت

ئەمڕۆ (دووشەممە، 2ـی کانوونى یەکەمى 2024) گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق و فەرماندەى هێزى پاسەوانى سنوور، کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانییان لە بەغدا ئەنجام دا بۆ روونکردنەوەى ئاستى پاراستنى سنوورى عێراق لەگەڵ سووریا.