وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: 11 فڕۆکەی لەکارکەوتوومان چاککردنەوە

19-08-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، لە ساڵی رابردووەوە 11 فڕۆکەی لەکارکەوتووی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقییە چاککراونەتەوە.
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رۆژی دووشەممە 19-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ساڵی رابردووە تاوەکو ئێستا 11 فڕۆکەی لەکارکەوتووی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی چاککراونەتەوە، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵیش چواری دیکە چاک دەکرێنەوە و دەکەونە کار.
 
کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، کۆمپانیایەکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراقە، لە 1945 دامەزراوە. هێڵەکە گەشتی بۆ زیاتر لە 40 وڵات هەیە کە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئاسیا، ئەفریقا و ئەورووپان. 
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، هێڵەکە بە کۆی گشتیی 39 فڕۆکەی هەیە، ئێستا 26 فڕۆکەی کۆمپانیاکە لە کاردان. بەنیازیشە ساڵی داهاتوو پێنج فڕۆکەی دیکە بکڕێت.
 
لە عێراق و هەرێمی کوردستان شەش فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی هەن، پێکهاتوون لە فڕۆکەخانەکانى: بەغدا، هەولێر، سلێمانى، کەرکووک، نەجەف و بەسرە. بڕیارە بۆ ساڵی داهاتووش سێ فڕۆکەخانەی دیکە بکرێنەوە، کە بریتین لە: موسڵ، کەربەلا و ناسریە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."