ئاگر لە بەندیخانەی ناوەندیی بەغدا کەوتەوە؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون

19-08-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دادی عێراق دەڵێ، رۆژی سێشەممە، 19ی ئابی 2025، ئاگر لە بەندیخانەی ناوەندیی بەغدا (ئەبوغرێبی پێشوو) کەوتەوە. لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرەکە کارمەندێک گیانی لەدەستدا و دوو کارمەندی دیکەش برینداربوون.
 
موراد ساعدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی داد، رۆژی سێشەممە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگرەکە لە هۆڵێکی چۆڵ لە زیندانییان کەوتەوە، چونکە نۆژەن دەکرێتەوە".
 
موراد ساعدی ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە خێرایی گەیشتنە شوێنەکە، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد و رێگرییان لە تەشەنەسەندنی بۆ بەشەکانی دیکەی بەندیخانەکە کرد.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی داد گوتیشی، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە "بریندارەکان دەستبەجێ گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست. لێکۆڵینەوەش بۆ زانینی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە دەستیپێکردووە."
 
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێ، خالید شوانی، وەزیری داد سەردانی بەندیخانەکەی کردووە تاوەکو لە نزیکەوە ئاگاداری لێکەوتەکانی ئاگرەکە بێ. 
 
وەزیری داد فەرمانی کردووە بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی ئاگرەکە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی سوننە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی

لایەنە سوننەکان لەسەر دیدگەیان بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێککەوتن

عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو پەڕەیە تایبەتە بە پشک و ماف و دیدگەی سوننە لە حکومەتی داهاتووی عێراق. ئەو پەڕەیە لەگەڵ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ دەکرێت."