عێراق: پێشوازی لە رێنمایی نوێی گەشتکردنی فەرەنسا، بەریتانیا و هۆڵەندا دەکەین

19-09-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ، پێشوازی لەو گۆڕانکارییە ئەرێنییانە دەکەن کە لە هەفتەکانی رابردوودا لەبارەی رێنماییەکانی گەشتکردن لەلایەن ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپییەوە دەرکراون و ئاماژە بەوە دەکات، "ئەمە لە ئەنجامی ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەیە کە وەزارەت و باڵیۆزخانەکانی لە دەرەوە داویانە."
 
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوە، هەریەکە لە فەرەنسا، بەریتانیا و هۆڵەندا هەموارکردنەوەی رێنماییەکانیان تایبەت بە گەشتکردن بۆ عێراق راگەیاندووە و بە گوێرەی وەزارەتەکە، ئەو هەنگاوە "ئاسانکاری دەکات بۆ هاتنی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان و گەشتیاران؛ رێگەش خۆش دەکات بۆ پتەوکردنی هاریکاریی ئابووری و کولتووری لەگەڵ وڵاتان."
 
وەزارەتی دەرەوە رایگەیاندووە، "بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بەرز دەنرخێنین بۆ گۆڕینی پۆلینی گەشتکردن بۆ هەندێک ناوچەی عێراق، لەوانەش بەغدای پایتەخت، لە رەنگی سوورەوە بۆ رەنگی پرتەقاڵی، ئەوەش دوای چەندین ساڵ لە هۆشداریی تووند لە گەشتکردن بۆ بەغدا."
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەم گۆڕانکارییە بەرهەمی کاری دیپلۆماسیی چڕ و هەوڵی هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی بەغدا و لاهایە، لەگەڵ ئەو هەوڵە دڵسۆزانەی کە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە دەرەوە دەیدەن بۆ جوان نیشاندانی وێنەی عێراق و دەرخستنی ژینگە ئەرێنییەکەی لە بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەخت لە بەردەوامبوونی لە هەوڵەکانی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیان دەکاتەوە "بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان و گەشتیاری، بە شێوەیەک کە وێنەی ئەرێنیی عێراق نیشان بدات و پشتگیری لە رێڕەوەکەی بکات بەرەو سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."