رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای دیوانییە، 7 ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان باپیری خێزانەکە بووە.
19ی تشرینی یەکەمی 2025، عامر کینانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی دیوانییە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەو رووداوى ئاگرکەوتنەوەیە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ روویداوە کە ئاگر لە خانویەکدا کەوتووەتەوە، ئەو 7 ئەندامەی خێزانەکەی دیوانییە گیانیان لەدەستداوە، پێکهاتوون لە باپیری خێزانەکە و دایک و باوک و چوار منداڵیان."
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرچاوەیەکی بەرپرسی دیوانییە دەستی کەوتووە، بەگوێرەى لێکۆڵینەوە بەراییەکان رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
عامر کینانی رایگەیاند: "ئەو رووداوە کە لە ناوچەی تەقیەی دیوانییە روویداوە، سەرجەم ئەو کەسانەی لە خانووەکەدا بوون گیانیان لەدەستداوە."
فەرماندەیی پۆلیسی دیوانییە لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە خانەوادەی غەسان تائی، لیوای خانەنشین بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ