وەزارەتی پلاندانانی عێراق: هەڵاوسان لە مانگی ئەیلوولدا بەرزبووەتەوە

19-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پلاندانانی عێراق نوێترین ئاماری پەیوەست بە هەڵاوسانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە مانگی ئەیلوولدا بەرزبوونەوەیەکی کەم تۆمارکراوە، بەڵام هەڵاوسانی ساڵانە لە دابەزین بەردەوامە. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەڵاوسان لە مانگی ئەیلوولدا بە رێژەی (0.2%) بەراورد بە مانگی ئاب بەرزبووەتەوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق گوتیشی، دۆخەکە بەشێوەیەکی گشتی باشە، چونکە "ئامارەکان ئەوە نیشان دەدەن هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی ئەیلوولدا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی (0.3%) دابەزیوە". 
 
گوتەبێژکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: "تیمەکانی دەستەی ئامار بەدواداچوونی مەیدانییان لە سەرجەم پارێزگاکان ئەنجامداوە و ئەو ئامارانە لەو بەدواداچوونەوە بەدەستهاتوون."
 
بە گوێرەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، هەڵاوسان لە مانگی رابردوودا بەم جۆرە بووە:
 
• خۆراک و خواردنەوە بە رێژەی (0.2%) دابەزیوە
 
• جلوبەرگ و پێڵاو بە رێژەی 0.8% دابەزیوە
 
• کەلوپەلی ماڵەوە و هۆتێل بە رێژەی (0.1%) دابەزیوە
 
• نیشتەجێبوون بە رێژەی (0.9%) بەرزبووەتەوە
 
• تەندروستی بە رێژەی (0.4%) بەرزبووەتەوە
 
• کاڵا و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان بە رێژەی 2.2 % بەرزبووەتەوە
 
• پەروەردە و گواستنەوە گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەتائیبی سەیدولشوهەدا

کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بۆ رووداو: لیواکەمان لە مووسڵ لەلایەن ئەمریکاوە بۆردوومان کرا

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، بارەگاکانی لیوای 14ی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا و لیوای 50ی حەشدی شەعبی لە مووسڵ کرانە ئامانج؛ گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەداش دەڵێت: "هێرشەکان لەلایەن فڕۆکە ئەمریکییەکانەوە ئەنجامدراون."