هاووڵاتییەک لە دەروازەیەکی سنووریی عێراق 236 ڤیزە کارد و ماستەر کاردی پێگیرا

19-11-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دەروازەیەکی سنووریی عێراق کەسێک 236 ڤیزە کارد و ماستەر کاردی پێگیرا کە هەوڵی دەدا لەو رێگەیەوە دۆلار بە قاچاخ بباتە دەرەوەی وڵات.
 
عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رۆژی یەکشەممە 19-11-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ شکستهێنان بە هەوڵەکانی بەقاچاخ بردنە دەرەوەی دۆلار لە رێگەی ڤیزە کارد و ماستەر کاردەوە، کاژێر 10:00ی شەوی رابردوو لە دەروازەی سنووریی زرباتییە، هاووڵاتییەکی عێراقی دەستگیر کرا کە 236 ڤیزە کارد و ماستەر کاردی پێبوو و هەوڵی دەدا دۆلار بباتە دەرەوە.
 
دەروازی سنووریی زرباتییە دەکەوێتە پارێزگای واست کە هاوسنوورە لەگەڵ ئێران. گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، "تۆمەتبارەکە رەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی زرباتییە کراوە و دەدرێتە دادگە تاوەکو ببێتە پەند بۆ ئەوانەی ئەو کارە دەکەن، چونکە ئەو کارە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی رێکخراو کە زیان لە ئاسایش و ئابووریی وڵات دەدات."
 
بردنەدەرەوەی دۆلار بە یەکێک لە هۆکارەکانی ناسەقامگیربوونی نرخی دینار دادەنرێت.
 
زیاتر لە ساڵێکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە، هەرچەندە بانکی ناوەندیی عێراق بەگوێرەی مەرجەکانی خۆی 100 دۆلار دەداتە 132 هەزار دینار، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار جێگیربکات.
 
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19-11-2023 بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 158 هەزار و 200 دینار بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.