کەسێک لە سەلاحەدین هاوژینەکەی دەکوژێت و لە کەرکووک دەستگیر دەکرێت

19-11-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەسێک لە پارێزگای سەلاحەدین هاوژینەکەی دەکوژێت و دوای تێپەڕبوونی دوو کاژێر بەسەر تاوانەکەدا لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر دەکرێت.
 
فیراس داوود سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ چوارشەممە 19-11-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوانکارەکە بە ناوی (م . ع . م) لەنێو ماڵی خۆی لە گوندی سەدیرەی سەروو، هاوژینەکەی بە ناوی (س . خ . م) کوشتووە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین، هێزەکانیان دەستبەجێ دەستیان بە بەدواداچوون کرد، شوێنی تاوانکارەکەیان لە پارێزگای کەرکووک دەستنیشان کرد.
 
فیراس داود گوتی، هاوئاهەنگییەکی باش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک کرا و دواتر چوونە سەر ئەو شوێنەی تاوانکارەکە خۆی تێدا حەشاردابوو و دەستگیریان کرد، دەستیش بەسەر چەکی تاوانەکەدا گیرا کە دەمانچەیەک بوو.
 
عامر نووری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ چوارشەممە 19-11-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو تۆمەتبارە لەلایەن پۆلیسی کەرکووکەوە دەستگیرکرا، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لە قەزای شەرگاتەوە بۆ گوندێکی قەزای حەویجە رای کردبوو، بەڵام دوای دوو کاژێر لە تاوانەکە لەلایەن پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکرا و رادەستی پۆلیسی سەلاحەدین کرا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە