بە وێنە؛ لە بەسرە راگری کۆلێژێک لە ئۆفیسەکەی دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر خوێندکاران

20-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راگری کۆلێژێک لە بەسرە لە ئۆفیسەکەیدا دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر خوێندکاران و وێنەکانی بڵاودەبنەوە.
 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک وێنەی راگری کۆلێژێکی زانکۆی بەسرە بڵاوبوونەتەوە، کە ناوی (ع. ش. ش)ـە، تێیدا دەردەکەوێت لە ئۆفیسەکەی خۆیدا دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر خوێندکارانی کۆلێژەکەی و لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە.
 
لەوبارەوە ئەرشەد محەممەد، سەرۆکی دەزگای مەنهال حەیات بۆ کاروباری ئافرەتان، کە ئامانجەکەی دەستەبەرکردنی مافی ئافرەتانە لە عێراق، رۆژی چوارشەممە 20ی ئاداری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە 100% راستە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەو راگرەی لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە و لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێناوە."
 
دیمەنەکانی ئۆفیسی راگری کۆلێژەکە لەکاتی دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر خوێندکارێکی کە بڵاوبوونەتەوە
 
ئەرشەد محەممەد، دەڵێت،" ئاگاداری وردەکاری لێکۆڵینەوەکە نین، ئایا رووداوەکە لەسەر خواستی هەردوولا بووە، یاخود دنەدان و ناچارکردن بووە. تائێستاش روون نییە کامێرەکە هەمیشەییە، یاخود بۆ راگرەکە دانراوەتەوە."
 
سەرۆکی دەزگای مەنهال حەیات راشیگەیاند، "رووداوێکی نامۆیە، رەنگە کاری هاوشێوەی لە پارێزگاکانی دیکەش هەبن، بەڵام رانەگەیێندراوە و ئاشکرا نەکراوە، بە سزادان چارەسەر کراوە، بەڵام ئەمجارە ئاشکرا و بڵاوبووەتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە