شانەی ئەمنی دەڵێت، لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بابل چەکدارێکی حەشد کوژراوە و 8ی دیکە برینداربوون

20-04-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، لە تەقینەوەکەی بابلدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و هەشتی دیکە برینداربوون و باس لەوەش دەکات،"هیچ درۆن و فڕۆکەیەکی جەنگی لە ئاسمانی بابل نەبووە".
 
رۆژی شەممە 20ی نیسانی 2024، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی کاژێر 01:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆی پارێزگای بابل بڵاوکردەوە و دەڵێت، "رووداوێکی تەقینەوە و ئاگر لەنێو سەربازگەی کالسۆ لە باکووری پارێزگای بابل روویداوە کە بارەگای سوپا، پۆلیس و دەستەی حەشدی شەعبی لێیە".
 
سەبارەت بە قوربانیانی رووداوەکە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی باس لە کوژرانی چەکدارێکی حەشدی شەعبی و برینداربوونی 8ی دیکە دەکات کە برینەکانیان سووک و مامناوەندن.
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، لیژنەیەکی تەکنیکیی پسپۆڕ لە بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندارەکانی دیکە پێکهێندراوە بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەکە و کەوتنەوەی ئاگرەکە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و گوتەبێژی فەرمی پێنتاگۆن راگەیێندراویان بڵاوکردووەتەوە و باس لەوەدەکەن، هیچ چالاکییەکی ئاسمانی یان کردەیەکی سەربازییان لە بابل نەبووە".
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، راپۆرتی فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی جەخت لەوە دەکاتەوەکە "لە پێش و دوای تەقینەوەکە، هیچ درۆن و فڕۆکەیەکی جەنگی لە ئاسمانی بابل نەبووە".  
 
دەستەی حەشدی شەعبیش لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "تەقینەوە" لە بنکەی سەربازیی کالسۆ لە ناحیەی مەشرووع روویداوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئەبو فەدەک محەممەداوی، سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی چووە شوێنی رووداوەکە.
 
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) خۆی بێبەری کرد و رایگەیاند، ئەمریکا بۆردوومانی لە عێراق نەکردووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە گوایە ئەمریکا هێرشەکەی ئەنجام داوە، دروست نین. 
 
هەروەها هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەڵێت، "هیچ بۆردوومانێکیان لە عێراق نەکردووە".
 
هەر لەوبارەوە (موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق) لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن ئامانجێکیان لە ئیلات لە ئیسرائیل بۆردوومان کردووە.
 
(موقاوەمی ئیسلامیی عێراق) دەڵێت، لەو هێرشانەیان بەردەوام دەبن، ئەوەش وەڵامە بۆ "کۆمەڵکوژییەکانی زایۆنی" بەرامبەر فەلەستینییەکان و "پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق کە بارەگەکانی حەشدی شەعبی دەکاتە ئامانج".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.