سوودانی، عەللاوی، فەییاز و ئەسەدی هاوپەیمانییەک رادەگەیێنن

20-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی رەوتی فوراتەین لەگەڵ کۆمەڵێک هێز و رەوتی سیاسیی عێراق، پێکهێنانی "هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان"یان راگەیاند.
 
ئەمە وەکو ئامادەکارییەکە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە رۆژی 11ی مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵدا بەڕێوەبچێت.
 
هاوپەیمانێتییەکە، رۆژی سێشەممە 20ی ئایاری2025 راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ کارکردن، خزمەتکردن و پاراستنی قەوارەی دامەزراوەکانی دەوڵەت و سەروەرییەکەی، هەروەها رەخساندنی هۆکارەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، تەواوکردنی ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی کە حکومەت دەستیپێکردووە لە رێگەی بەرنامەکەی، پێکهێنانی "هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" رادەگەیێنین.
 
هاوپەیمانێتییەکە ژمارەیەک هێز و رەوتی سیاسی لەخۆدەگرێت کە بریتین لە رەوتی فوراتەین بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی؛ هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی فالح فەییازی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی؛ هاوپەیمانیی نیشتمانیی وەتەنییە بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی؛ گردبوونەوەی وڵاتی سۆمەر بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد ئەسەدیی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی؛ هاوپەیمانیی داهێنانی کەربەلا بە سەرۆکایەتیی نەسەیف خەتابی؛ گردبوونەوەی نەوەکان بە سەرۆکایەتیی محەممەد سەیهود و هاوپەیمانیی چارەسەری نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی محەممەد ساحب دەراجی.
 
ئەو هێز و رەوتانە دەڵێن، ئامانجی هاوپەیمانێتییەکە بریتییە لە "بەردەوامیی ئاوەدانکردنەوە، بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی، تەواوکردنی ژێرخان و پڕۆژە ستراتیژییەکان، چەسپاندنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی بەدەستهاتووە، پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان."
 
هاوپەیمانێتییەکە دەڵێت، هەوڵ دەدات سوود لەوە وەربگرێت کە لە دوو ساڵی رابردوودا لە رووی خزمەتگوزاری، گەشەپێدان، هەلی کار، چاودێریکردنی توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەوە بەدەستهاتووە، هاوکات پابەندە بە جێبەجێکردنی خواستەکانی هاووڵاتییان لە سەرانسەری وڵاتدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.