کچێک لە دیالە رفێندرا و لە واست دۆزرایەوە

20-06-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کچێک لە دیالە رفێندرا و لە واست لەدەست رفێنەرانى رزگار کرا، لە بەغداش کەسێک دەستگیرکرا، کە داواى شەش ملیۆن دینارى لە کچێک کردووە بۆ ئەوەى وێنەکانى بڵاونەکاتەوە.

رۆژی 20ـى حوزەیرانى 2023، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، کچێکیان لە پارێزگاى واست لە دەستى رفێنەرانى رزگاکردووە، کە لە پارێزگاى دیالە رفێندرابوو.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو کچە لەلایەن باندێکى دوو کەسییەوە لە دیالە رفێندراوە و لەژێر هەڕەشە و ترساندندا گواستراوەتەوە بۆ پارێزگاى واست.
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکی دیکەدا رایگەیاندووە، کەسێک لە بەغدا دەستگیرکراوە کە داواى شەش ملیۆن دینارى عێراقى لە کچێک کردووە، ئەوەش لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، ئەو کەسە بەگوێرەى مادەى 430ى یاساى سزادانى عێراقى دەستگیرکراوە. ئەو مادەیە تایبەتە بە زیانگەیاندان بە شەرەف و هەڕەشەکردن، سزاکەى دەگاتە حەوت ساڵ بەندکردن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."