کاتی دانیشتنى دادگەى فیدراڵیى عێراق لەبارەی سکاڵاکەى سوودانى لەسەر بودجە دیاریکرا

20-07-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق 25ى تەممووزى دیاریکرد بۆ تاوتوێکردنى ئەو سکاڵایەی کە سەرۆکوەزیرانى عێراق دژى چەند مادە و بڕگەیەکى یاسای بودجە تۆماری کردووە.
 
بەگوێرەى خشتەى دانیشتنەکانى دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق، 25ى تەممووزى 2023 دیاريکراوە بۆ ئەنجامدانى یەکەم دانیشتنى دادگە لەبارەى ئەو سکاڵایە کە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق  تۆماری کردووە و داوا دەکات چەند مادە و بڕگەیەکى یاساى بودجە بە نادەستوورى بناسێنێت.
 
رۆژی 12ى تەممووزى 2023 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق گوتی، بڕیارێکى دەرکردووە کە بە شێوەیەکى کاتى جێبەجێکردنى شەش بڕگە و مادەى یاسای بودجە رابگیرێن، تاوەکو سکاڵایەک لەو دادگەیە یەکلایی دەکرێتەوە، کە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران لە دادگەکە تۆماری کردووە.
 
بەگوێرەی نووسراوێک کە رۆژی 26ی حوزەیرانی 2023 دەرکراوە و واژۆی قاسم سەحیب، بریکاری یاسایی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەسەرە، محەممەد شیاع سوودانی لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای دژی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان تۆمار کردووە، لە بەرامبەر گۆڕانکاری لە 12 مادەی نێو یاسای بودجەی عێراق.
 
لە سکاڵاکەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، پەرلەمانی عێراق چەند بڕگەیەکی بۆ ئەوە مادانە زیاد کردووە کە پابەندبوونی داراییان هەیە، ئەوەش پێچەوانەی مادەی 62ی دەستووری عێراقە، ئەوەش جگە لەوەی چەند بڕگەیەکی دیکەی زیاد کردووە کە پێچەوانەی سیاسەتی گشتیی دەوڵەتە.
 
بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق، هەر کەس و لایەنێک تێبینیى لەسەر یاساى بودجە هەبێت، پێویستە لە ماوەى 30 رۆژ دواى بڵاوکردنەوەى لە رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى، تانەکە پێشکێش بکات و لەماوەى مانگێکیشدا دادگە سکاڵاکە یەکلایی بکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."