تەیف سامی لە پەرلەمانی عێراق میوانداری دەکرێت

20-07-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرسێکی دارایی، میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات. 
 
بڕیارە کاژێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دارایی عێراق لە لیژنەی دارایی ئامادە بێت.
 
دانیشتنەکە سێ تەوەرەی سەرەکی لە خۆدەگرێت، کە بریتین لە: 
 
یەکەم: تەوەری ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ وەزارەتی دارایی، سەبارەت بە:
1. پەرەپێدانی بانکە حکومییەکان.
2. بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی گومرگ و باج.
3. پەرەپێدانی سیستمی ئامادەکردنی پەیکەری بودجەی گشتیی دەوڵەت.
4. ئامادەکردنی پرۆژە و پەرەپێدانی یاساکانی دارایی.
 
دووەم: تەوەری جێبەجێکردنی بودجەی ساڵانی (2023 - 2024 -  2025): 
 
1. قەبارەی داهاتە بەدەستهاتووەکان بەکرداری (نەوتی و نانەوتی).
2. کۆی خەرجییەکان بەکرداری (بەکارهێنراو و وەبەرهێنان) بۆ سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن.
3. کۆی ئەو بڕە پارانەی کە بەکرداری تەرخانکراون (بەکارهێنراو و وەبەرهێنان) بۆ سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن.
4. کۆی قەرزە وەرگیراوەکان (ناوخۆیی و دەرەکی) بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی.
5. قەبارەی گەرەنتییە سیادی (سەروەری) و نا سەروەرییە پێبەخشراوەکان.
 
سێیەم: تەوەری ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025:
 
1. بنەما و رێسا و پێوەرەکانی ئامادەکردنی.
2. هۆکارەکانی دواکەوتنی تەواوکردنی و ناردنی بۆ پەرلەمان. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."