رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-08-2025، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە پارێزگای سەلاحەدین و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕی و ئەمنیی پارێزگاکە کۆببێتەوە.
یاسین محەممەد عەلی داودی، تاکە ئەندامی کورد لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیارە کاژێر 09:00ی بەیانی سەرۆککۆمار لە بنکەی سەربازیی سپایکەر دابەزێت و لەلایەن پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاوە پێشوازیی لێبکرێت."
بە گوتەی داودی، دوای پێشوازییەکە، سەرۆککۆمار سەردانی شوێنی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی سپایکەر دەکات و دواتریش لە دیوانی پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگا، لەگەڵ پارێزگار و ئەندامانی ئەنجوومەن کۆدەبێتەوە.
سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکە، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین گوتی، "سەردانەکە زیاتر سیمبولییە و بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونە لە کار و کێشەکانی پارێزگاکە و گوێگرتنە لە بەرپرسان." گوتیشی، "لە دیوانی پارێزگا خوانێکی نیوەڕۆ لە شەرەفی سەرۆککۆمار رێکدەخرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ