رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی توانای گواستنەوەی پارەی بۆ دەرەوە بە زۆربەی دراوە سەرەکییەکان هەیە و پرۆسەکەش بە شێوەیەکی زۆر ئاسان و رەوان بەڕێوەدەچێت.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئابی 2025 بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا پرۆسەی گواستنەوەی دەرەکی، گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆوە بینیوە، چ لە رووی شێواز و رێکخستنەوە، یان لە رێگەی پەیوەندی و گواستنەوەی راستەوخۆ لەنێوان بانکەکانی عێراق و بانکە پەسندکراوەکاندا.
پارێزگاری بانکی ناوەندی گوتی: "ئەو فراوانبوونە تەنیا ژمارەی بانکەکان ناگرێتەوە، بەڵکو ژمارەی دراوەکانیش دەگرێتەوە،" دەشڵێت: "بانکی ناوەندی نزیکەی هەموو ئەو دراوانە دابین دەکات، کە عێراق بۆ بازرگانییەکانی مامەڵەیان پێوە دەکات."
عەلی عەلاق ئاماژەی بە گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوەی وڵات کرد و گوتی: "پرۆسەی گواستنەوە بە نزیکەی هەموو دراوە سەرەکییەکان بە شێوەیەکی ئاسان و زۆر رەوان بەڕێوەدەچێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ