بۆ یەکەمجار لە عێراق دیداری ئەلیکترۆنی لە گرتووخانەکان کارا دەکرێت

20-11-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دادی عێراق بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی دامەزراوە چاکسازییەکانی وڵات، پرۆژەی دیداری ئەلیکترۆنیی بە دەنگ و رەنگ راگەیاند، کە رێگە بە سزادراوان دەدات بە شێوەی ڤیدیۆیی لەگەڵ کەسوکاریان قسە بکەن.
 
رۆژی چوارشەممە، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، لە گرتووخانەی ناوەندیی کەرخ لە بەغدا، پرۆژەکەی کردەوە و بە هەنگاوێکی گرنگی لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتەکە بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان وەسفی کرد.
 
لەبارەی وردەکاریی پرۆژەکەوە، موراد ساعدی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پرۆژەکە ئاسانکارییەکی گەورەیە بۆ کەسوکاری سزادراوان، بەتایبەتی ئەوانەی بەهۆی دووریی شوێن یان بارودۆخی تەندروستی و داراییەوە ناتوانن سەردانی گیراوەکانیان بکەن."
 
گوتەبێژی وەزارەتی داد ئاماژەی بەوەش کرد، پلانیان هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆژەکە لە گرتووخانە گەورەکانی دیکەی وەک سوسە، ناسریە و بابل جێبەجێ بکەن و دواتریش سەرجەم دامەزراوە چاکسازییەکانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بگرێتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی داد، پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان لە رێگەی پلاتفۆرمی (Jitsi Meet)ـەوە دەبن و لەژێر رێکاری ئەمنی و رێکخستنی ورددا بەڕێوەدەچن. وەزارەتەکە دەشڵێت، ئەم هەنگاوە "بەشێکە لە پلانی وەزارەت بۆ بەکارهێنانی چارەسەری دیجیتاڵی و پەرەپێدانی ژێرخانی تەکنیکی لە دامەزراوە چاکسازییەکاندا."
 
پێشتر سزادراوان لە گرتووخانەکانی عێراق تەنیا لە رێگەی سەردانی راستەوخۆ یان پەیوەندیی تەلەفۆنیی دەنگییەوە، دەیانتوانی لەگەڵ کەسوکاریان قسە بکەن، بەڵام بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە، ئێستا دەتوانن بە شێوەی ڤیدیۆیی و راستەوخۆ یەکدی ببینن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.

شیعە چاوەڕێی سوننەیە؛ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دەدرێتە عەسائیب؟

چوارچێوەی هاوئاهەنگی چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی بەربژێری سەرۆکی پەرلەمان لە لایەن سوننەکانەوە دەکات، بۆ ئەوەی پشکی خۆی کە جێگری یەکەمە دیاری بکات؛ ئاماژەکان بۆ ئەوەن پۆستەکە بۆ "عەسائیبی ئەهلی حەق" دەبێت.