سوودانی بۆ شاندێکی یەکێتی: دەبێت حکومەت زوو پێکبهێندرێت

20-11-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە و رایدەگەیێنێت، دەبێت بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان لایەنەکان بۆ ئەوە بێت پەلە لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەت بکرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-11-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نزار ئامێدی، لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا کۆبووەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە دیدارەکەدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاڵوگۆڕ کراوە و دوایین پەرەسەندنەکانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ کراون.
 
هەروەها جەخت لە گرنگیی کار و هاوئاهەنگیی هاوبەش کراوەتەوە بۆ "پاراستنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستوور وەکو مەرجەعی بنەڕەتی بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و مسۆگەرکردنی مافی هاووڵاتییان."
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە پێویستیی بەهێزکردنی هاوبەشی و هاوکاریی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کردووە، "بە ئامانجی پەلەکردن لە تەواوکردنی شایستەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی قۆناخەکەی هەبێت و پرۆسەی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە تەواو بکات."
 
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، لە رۆژی 09-11-2025 بە دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد و رۆژی 11-11-2025 دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو؛ رۆژی 17ـی ئەم مانگەش کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی پرۆسەکەی راگەیاند.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."